دانلود آهنگ شش دری بختم ناصر رزازی سهوزه ههی سهوزه MP3 اصلی
ناصر رزازی ‒ تک آهنگدانلود آهنگ جدید ناصر رزازی سوزه هی سوزه
دانلود رایگان این آهنگ جدید با کیفیت اصلی ۱۲۸ و ۳۲۰ به همراه متن اهنگ از دانلود وان موزیک
Download New Music Naser Razazi – Sawza Hey Sawza

متن آهنگ شش دری بختم ناصر رزازی سهوزه ههی سهوزه MP3 اصلی
ڕسوای زەمانەم ڕسوای زەمانەم
🎧 سەرلێ شێواوی سەحرای وێرانەم 🎧
وێنەی بایەقوش شەو له وێرانەم
جــــــەرگم بڕاوی تـــەشەر و تانەم
🎵 بـــێــــزار لە بینین دیـــــدەی یــــارانم 🎵
🎻 پاســـەوانی دێر ســــەر دیـــــــارانم 🎻
🎧 لە کەس تەولا و لە خهڵک بێزارم 🎧
بە شەو و بە ڕۆژ گریانە کارم
🎙 عەسای خەم لەدەس مەی خەم ئەنۆشم 🎙
سەرگەردانی خەم شڕەی خەم پۆشم
سزا و ستەم کێش بەختی ڕەش بینم
🎶 فەرهادی کۆکەن مۆغار نشینم 🎶
شەش دەری بەختم ڕێی لێ گیراوە
🎻 خەمبار و دڵتەنگ جەرگم بڕاوە 🎻
🎻 چەوت و لاروگێژ چەرخی چەپ گەردم 🎻
دەردم گرانە و دوور لە هاودەردم
دڵ پــــڕ ئـــازاری زەمانەی دوونم
پشــــــتم شـــکاوە کۆم و زەبوونم
🎹 شەو دیدەی بێخەو و ڕۆژ بێقەرارم 🎹
🎹 بە شهو و بە ڕۆژ لە یادی یــــارم 🎹
🎙 بێزار لە ژینــــــم ڕازیم بە مــــــەرگم 🎙
بە نەشتەری خەم کونکونە جەرگم
خـــــوایــــە مەگەر تۆ بگەیتە فریام
وەرنە تا مردن ئــــــاوارە و تەنیام
🎼 لە چاوت هەی داد سەوزە لە باڵات هەی ڕۆ 🎼
سەرسام سەرگهردان ماوم لە تاو تۆ
🎵 سەوزە ھەی سەوزە سەوزەی سەوزەدێز 🎵
🎹 ئەیژی بەفراوی چاوجوان ئەکنگی لە ڕێز 🎹
هەر لایێک ئەچم سەوزە هەر باسی تۆیە
هەرکەس ئەبینم چاوجوان ههراسی تۆیە
🎵 بە کوڵمی گەشی سەوزە پڕ لە نوورەوە 🎵
🎵 کێت نەدا بەدەم سهوزه ئاگری سوورەوە 🎵
بەو برۆ ڕەشە سەوزە تۆخ و قەترانە
🥁 خانەی چەند دڵت وەیڕۆ کردە وێرانە 🥁







