دانلود آهنگ شش دری بختم ناصر رزازی سهوزه ههی سهوزه MP3 اصلی
ناصر رزازی ‒ تک آهنگدانلود آهنگ جدید ناصر رزازی سوزه هی سوزه
دانلود رایگان این آهنگ جدید با کیفیت اصلی ۱۲۸ و ۳۲۰ به همراه متن اهنگ از دانلود وان موزیک
Download New Music Naser Razazi – Sawza Hey Sawza

متن آهنگ شش دری بختم ناصر رزازی سهوزه ههی سهوزه MP3 اصلی
🎙 ڕسوای زەمانەم ڕسوای زەمانەم 🎙
🎻 سەرلێ شێواوی سەحرای وێرانەم 🎻
وێنەی بایەقوش شەو له وێرانەم
جــــــەرگم بڕاوی تـــەشەر و تانەم
🎙 بـــێــــزار لە بینین دیـــــدەی یــــارانم 🎙
🎻 پاســـەوانی دێر ســــەر دیـــــــارانم 🎻
لە کەس تەولا و لە خهڵک بێزارم
🥁 بە شەو و بە ڕۆژ گریانە کارم 🥁
عەسای خەم لەدەس مەی خەم ئەنۆشم
سەرگەردانی خەم شڕەی خەم پۆشم
سزا و ستەم کێش بەختی ڕەش بینم
فەرهادی کۆکەن مۆغار نشینم
🎶 شەش دەری بەختم ڕێی لێ گیراوە 🎶
خەمبار و دڵتەنگ جەرگم بڕاوە
چەوت و لاروگێژ چەرخی چەپ گەردم
🥁 دەردم گرانە و دوور لە هاودەردم 🥁
دڵ پــــڕ ئـــازاری زەمانەی دوونم
🎹 پشــــــتم شـــکاوە کۆم و زەبوونم 🎹
شەو دیدەی بێخەو و ڕۆژ بێقەرارم
بە شهو و بە ڕۆژ لە یادی یــــارم
🎧 بێزار لە ژینــــــم ڕازیم بە مــــــەرگم 🎧
🎵 بە نەشتەری خەم کونکونە جەرگم 🎵
🎻 خـــــوایــــە مەگەر تۆ بگەیتە فریام 🎻
وەرنە تا مردن ئــــــاوارە و تەنیام
🎧 لە چاوت هەی داد سەوزە لە باڵات هەی ڕۆ 🎧
سەرسام سەرگهردان ماوم لە تاو تۆ
سەوزە ھەی سەوزە سەوزەی سەوزەدێز
🎶 ئەیژی بەفراوی چاوجوان ئەکنگی لە ڕێز 🎶
🎼 هەر لایێک ئەچم سەوزە هەر باسی تۆیە 🎼
🎼 هەرکەس ئەبینم چاوجوان ههراسی تۆیە 🎼
🎹 بە کوڵمی گەشی سەوزە پڕ لە نوورەوە 🎹
🎙 کێت نەدا بەدەم سهوزه ئاگری سوورەوە 🎙
بەو برۆ ڕەشە سەوزە تۆخ و قەترانە
خانەی چەند دڵت وەیڕۆ کردە وێرانە







